پەلابێهن(برگ بو)
38,000 تومانبستە ۱۰ گرمی
پەلابێهن (بەرگ بۆ)
پەلکی دارێکی بۆندارە. لای کرمانجەکانی عەفرین هەیە و بە پەلابێهن (پەلابێن) دەناسرێتەوە. گیایەک نییە بۆ خواردن بشێ. گەڵاکانی کاتێ وشک بوونەوە و بەر خووساندن و کوڵاندن کەوتن، عەتر و بۆنی خۆش ئەدەنەوە. سەرەتا گەڵاکە بشۆرنەوە. بۆن و بەرامەی ئەم گەڵایە بۆخاوی و بۆدڕنی بەز و گۆشت و ماسی و مریشک لا ئەبات.
وەستای چێشتلێنان سەرەتا کە گۆشتەکە لە مەنجەڵ دەکا، چەند گەڵای پەلابێنی تێ دەخات تا لەگەڵی بکوڵێت. نابێ ورد و لەت بکرێ. لە نزیک کوڵاندنی کۆتایی گەڵاکان لە چێشتەکە دەربێنە.
تایبەتمەندی دەرمانیشی هەیە و دژی بەکتریا و باداری جمگە و یاو و باوگژی ناوسکە. گەدە بەهێز دەکا و سووڕی مانگانە ڕەها دەکاتەوە.
هەم بۆ ناوچێشت و هەم دەرمان ڕێژەی زۆری ژەهراوییە و ژنانی دووگیان بەکاری نەهێنن بۆ دەرمان.
بۆ هەڵگرتنی پەلابێن گەڵای جوان و ساغ و تەواو لە شوێنێ سێبەر وشک بکەوە. ئینجا بیخەرە قوتوویەکی شووشەیی سەرداخراو. لە قوتووی پەلاستیکی و بەکارنەهاتوو یا لە شوێنی گەرم و شێدار گەڵاکان زوو کەڕوو دەکەن.

نقد و بررسیها
هنوز بررسیای ثبت نشده است.